پاشای شكۆمه‌ندی
ئه‌ڵقه‌ی یه‌كه‌م: به‌ر له دروستبوونی جیهان، پاشایه‌ك هه‌بوو، پاشای شكۆمه‌ندی بوو.
بۆ شاره‌زابوون له پاشا و پلانه مه‌زنه‌كه‌ی پێویسته كتێبه‌كه‌ی بناسی.
ئەڵقەی حه‌وته‌م: بۆچی ئیبراهیم ناوی له چیاكه نا یه‌زدان دابینی ده‌كات له‌بری یه‌زدان دابینی كرد؟
ئه‌ڵقه‌ی ده‌یه‌م: یه‌كه‌م مرۆڤ، مرۆڤایه‌تی به‌ره‌و پاشایه‌تی گوناه و مردن برد. مرۆڤی دووه‌م هات تاكو له‌ناو پاشایه‌تی گوناه و مردن ده‌ربازمان بكات.
ئه‌ڵقه‌ی سێزده‌یه‌م: له‌سه‌ر هه‌مان ئه‌و چیایه‌ی ئیبراهیمی پێغه‌مبه‌ر فه‌رمووی: «خودا بۆ خۆی به‌رخێك دابین ده‌كات.» ، یه‌زدان به‌رخی خۆی كرده قوربانی – عیسای مه‌سیح.
ئه‌ڵقه‌ی دووه‌م: بیر له‌و وێنه‌یه بكه‌وه، ژن و مێردێكی پاك و پیرۆز له جیهانێكی دڵڕفێن و بێ كه‌موكورتیدا، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندییه‌كی توندوتوڵیان له‌گه‌ڵ به‌دیهێنه‌ره نموونه‌ییه‌كه‌یاندا هه‌یه. شته‌كان له سه‌ره‌تاوه به‌و شێوه‌یه بوون. چ شتێكی چه‌وت ڕوویدا؟
ئەڵقەی پێنجه‌م: یه‌زدان دادپه‌روه‌ره، به‌ڵام ده‌یه‌وێ به‌زه‌یی پیشانبدات. ئایا خودا چۆن له یه‌ك كاتدا دادپه‌روه‌ر و به‌به‌زه‌یش بێت؟ چۆن خودا سزای گوناه بدات به‌بێ سزادانی گوناهبار؟
ئەڵقەی هه‌شته‌م: وه‌ك چۆن كاری ئاوێنه ده‌رخستنی پیسییه‌كانی ده‌م و چاوه، كاری شه‌ریعه‌تیش نیشاندانی گوناهه‌كانی ناو دڵی مرۆڤه.
ئه‌ڵقه‌ی یانزده‌یه‌م: مەسیح بۆ هەر جێگەیەک دەچوو، دەسەلاتی شەیتان لەو شوێنەدا لاواز دەبوو. هەر جێگەیەک مەسیحی لێبووایە نەفرەت و گوناە لەو شوێنە هەڵدەهات.
ئه‌ڵقه‌ی چوارده‌یه‌م: "گۆڕەكه به‌تاڵ بوو! به مردنی خۆی، عیسا باجی گوناهه‌كانی ئێمه‌ی دا. به نێژرانی له گۆڕدا عیسا چووه ناو قوڵایی چاڵی مردن و ڕزینی له‌ش. به هه‌ستانه‌وه‌ی له مردن، عیسا به‌سه‌ر هێزی مردن‌دا زاڵ بوو."
ئەڵقەی سێیه‌م: ئه‌و ساته‌ی ئاده‌م له به‌ری دره‌خته‌كه‌ی نه‌خوارد، ده‌رئه‌نجامه خراپه‌كانی فه‌رمان شكاندنه‌كه‌یان تێدا ده‌رنه‌كه‌وت. گوناه شه‌رمی له‌گه‌ڵ خۆی هێنا.
ئەڵقەی شه‌شه‌م: ئه‌وه خراپترین كاره‌ساتی سروشتی بوو له مێژوودا. جگه له‌و هه‌شت كه‌سه‌ی چووبوونه ناو كه‌شتییه‌كه‌وه هه‌موو مرۆڤایه‌تی له‌ناوچوو.
ئه‌ڵقه‌ی نۆیه‌م: كتێبی پیرۆز له ئیبراهیمه‌وه هه‌تا عیسای مه‌سیح ناوی پشت به پشتی به‌دواییه‌كدا تۆماركردووه. یه‌زدان به‌ڵێنه‌كه‌ی جێبه‌جێ ده‌كات له پیرۆزكردنی هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان به‌هۆی ده‌ركه‌وتنی ڕزگاركه‌رێك له نه‌وه‌ی ئیبراهیم.
ئه‌ڵقه‌ی دوانزده‌یه‌م: كەس وەك ئەو مامۆستایە قسەی نەكرووه كه له ئاسمانەوه هاتووه. مه‌سیح ئه‌و وشه‌یه بوو كه له سه‌ره‌تای دروستبوونی گه‌ردووندا فه‌رمووی: (با ڕووناكی ببێت.)
