من بەرلەوەی باوەڕ بێنم، هەموو شتێکم هەبوو، پارە و منداڵ و کاری باش و ژیانێکی پڕ لە رەفاهیەت، بەڵام هەرگیز دڵخۆش نەبووم، هەرگیز هیچ ئامانجێکم نەبوو لە ژیان کە رۆحم ئاسوودە بکات، بەڵام دوای ئەوەی خودا منی دەستنیشان کرد و باوەڕی پێ بەخشیم، کەوتمە ناو شکۆمەندی مەسیحی پەروەردگارمانەوە و لە ناخی دڵمەوە ئاسوودە بووم.
من پێش ئەوەی باوەڕبهێنم لە دەرووندا زۆر ماندوو بووم هەمیشە بیرم دەکردەوە خودا منی بەدیهێنا بۆ ئەوەی کە هەر نافەرمانیکم کرد لە دوا رۆژدا بم خاتە ئاگری دۆزەخەوە، بەڵام دوای ئەوەی باوەڕم بەعیسای مەسیح هێنا لەوە تێگەیشتم کە خودا چەندە منی خۆش دەوێ لەسەر شێوەی خۆی منی بەدهیێنا وە خۆی کردە قوربانی لە پیێناوی من سوپاس بۆ خودا ئێستا لە دەرونمدا زۆر ئاسودەم وەک چۆن لە دەقی ئینجیلدا عیسا دەفەرموێت وەرن بۆ لام ئەی هەموو ماندوان و بار گرانەکان، من دەتان حەسێنمەوە. (مەتا: ١١: ٢٨)
"بێزاربووم لە گەڕان بەدوای ئاسودەییدا لە شوێنە هەڵەکان. گرنگ نییە چەند جار بەدوای"کاتێکی خۆش" کەوتووم، هەستەکان هەرگیز بەردەوام نەبوون. ئێستاش کە عیسام دۆزیوەتەوە، ئەو مەبەستم پێ دەدات، باوەڕێک کە کاڵ نییە!"
گەشتەکەمان: بۆ شوێنکەوتن لە ژیان و فێرکردنەکانی مەسیح.
بۆچی لەگەڵ ئێمە گەشت ناكهی و فێربیت؟
